من به قه‌ولی گۆران ده‌كه‌م
قسه له ژێر هه‌وران ده‌كه‌م
هه‌مووی له بۆ سۆران ده‌كه‌م
ئيتاعهتی ده‌وران ده‌كه‌م
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
ئه‌وسا ئه‌دای وه‌فا ده‌كه‌م
سه‌رم پڕشۆر سه‌ودا ده‌كه‌م
هه‌ر ته‌ماشای دۆنيا ده‌كه‌م
روو به تووری سينا ده‌كه‌م
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
چابوک سوارێ ده‌نگ ده‌کا
سه‌ید و شکار په‌ڵه‌نگ ده‌کا
هه‌ر ساعه‌تێ سه‌د ره‌نگ ده‌کا
دنیا و خه‌ڵق پڕ شه‌نگ ده‌کا
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
ئێران پڕله ئاگر ده‌بێ
حوكمی سولتان قاهر ده‌بێ
سته‌م له خه‌لق صادر ده‌بێ
ده‌وره ده‌وره‌ی نادر ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
خاسان وه بێ وه‌ته‌ن ده‌بێ
مۆرغان دوور له چه‌مه‌ن ده‌بێ
شاهان وه بێ كهفهن ده‌بێ
ده‌وران وه كامی زه‌ند ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
ده‌وره ده‌وره‌ی قه‌جه‌ر ده‌بێ
ته‌یموور له خه‌و خه‌وه‌ر ده‌بێ
سه‌رێ ده‌بڕن بێ سه‌ر ده‌بێ
ئاشووب و شۆر و شه‌ڕ ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
جه‌هان پڕله غه‌وغا ده‌بێ
ئه‌دا گه‌ری په‌یدا ده‌بێ
مۆنکر گه‌لێ ریسوا ده‌بێ
فتنه‌و شه‌ڕێ به‌رپا ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
شۆڕش له ئێرانێ ده‌بێ
سه‌ری جۆش و گران ده‌بێ
خێڵی مه‌ردان فانی ده‌بێ
ڕقی دۆسی گیانی ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
خه‌یلێ دڵم وه ته‌نگ ده‌بێ
سه‌دای تۆپ و تفه‌نگ ده‌بێ
شه‌ڕی سه‌رباز به شه‌نگ ده‌بێ
ئێران دیلی فهرهنگ ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
نیوه‌ی ئێران هی رووس ده‌بێ
عه‌هد و په‌یمان زۆر سس ده‌بێ
ئه‌وسا زه‌ڕیان له مس ده‌بێ
دین و ئیمان زۆر سس ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
ڕه‌خشی رۆسه‌م ایزهار ده‌بێ
ئه‌سپی ئاسن رههوار ده‌بێ
دولدول و شه‌ودێز وه‌کار ده‌بێ
گه‌لێ شت هه‌ن ئاشکار ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
تێغی مه‌ولام بڕان ده‌بێ
سپای قه‌جه‌ر قڕان ده‌بێ
سه‌ر له مه‌یدان فڕان ده‌بێ
ناری دۆزه‌خ گڕان ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
ده‌وره ده‌وره‌ی ره‌زا ده‌بێ
ئێران پڕ له قه‌زا ده‌بێ
له‌دوای ره‌زا غه‌زا ده‌بێ
غه‌زا رومالغهزا ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
ته‌یرێ وه‌ک ره‌عد و به‌رق ده‌بێ
گوێچکه‌ی له دووکه‌ڵ غرق ده‌بێ
ده‌شت و ده‌ری پێ له‌ق ده‌بێ
به ڕووی هه‌وا موله‌ق ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
خاسان وه بێ وه‌ته‌ن ده‌بێ
کام دی وهکامی ژن ده‌بێ
زه‌وق و زینه‌ت بسیار ده‌بێ
خه‌ڵقی ژنان هۆشیار ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
مانگ ڕوویانی ده‌وڵه‌تی
بادهخۆرانی خه‌ڵوه‌تی
کۆتا لیباس و سه‌رپه‌تی
جامه سپێ و خه‌تخه‌تی
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
ئێڵبه‌گی دی دڵگیر ده‌بێ
فهرنگستان زه‌نجیر ده‌بێ
ئێران و رووم نه‌خجیر ده‌بێ
ئه‌وسا فه‌زا ته‌سخیر ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
هه‌مووی شاهان بێ را ده‌بێ
له پڕ شه‌ڕ و هه‌وا ده‌بێ
که‌م خه‌ڵق وه حوکمی شا ده‌بێ
چه‌رخ و چرا به‌رپا ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
گههگاه قه‌حتی قه‌هار ده‌بێ
خه‌ڵقی زه‌مان هۆشیار ده‌بێ
ناهه‌مواری هه‌موار ده‌بێ
ئه‌وسا سڕێ ئاشکار ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
تاعه‌ت وه مه‌جبووری ده‌بێ
دی بازاری بلوور ده‌بێ
چینی و فه‌غفووری ده‌بێ
گۆڵبانگی جمهووری ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
کاری مه‌ردان نامه‌ردی بوو
دوو ڕه‌نگی و ڕه‌نگ زه‌ردی بوو
دهواکێشی دڵ ده‌ردی بوو
ڕۆژگاری دڵسه‌ردی بوو
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
بانگی یاران زوڵال ده‌بێ
ده‌نگی ئه‌زان به‌لال ده‌بێ
ناجی وه علم و حاڵ ده‌بێ
ئه‌وسا زاڵم بێحاڵ ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
ئاوازی سازی هه‌فت سه‌ری
ناڵهئی کۆسی حه‌یده‌ری
لاله رۆخانی ئه‌نوه‌ری
دانه دۆڕی بێ موشته‌ری
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
نه‌به‌رد له ڕووی ده‌وران ده‌بێ
ناڵه‌ی شێر و بهوران ده‌بێ
مه‌ولام له سه‌ر ئێران ده‌بێ
قڵای دوژمن وێران ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
دیوانی گورگ و مه‌ڕ ده‌بێ
ده‌شتی به‌غداد به شه‌ڕ ده‌بێ
گشتی بۆ زێڕ و زه‌ڕ ده‌بێ
خه‌ڵقی ساجان بێفه‌ڕ ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
شه‌ربه‌تی خوا وه‌ک هه‌نگ ده‌بێ
هه‌رکه‌س بیخوا خۆشڕه‌نگ ده‌بێ
دوژمن گه‌لێ بێڕه‌نگ ده‌بێ
ژینی تاریک و ته‌نگ ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
دوو سپای گه‌وره به جه‌نگ ده‌بێ
ناڵه‌ی تۆپ و تفه‌نگ ده‌بێ
دنیا تاریک و ته‌نگ ده‌بێ
شه‌ڕی سه‌رباز به شه‌نگ ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
سستی مێزه‌ر خڕان ده‌بێ
سه‌ر له مه‌یدان فڕان ده‌بێ
همیشتار گشت قڕان ده‌بێ
ناری دۆزه‌خ گڕان ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
ئێران وه‌کوو فهرهنگ ده‌بێ
پڕنه‌قش و ره‌نگاره‌نگ ده‌بێ
کۆر وه‌کوو کچ قه‌شه‌نه‌گ ده‌بێ
مایل به شۆخ و شه‌نگ ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
مه‌ردان مه‌رد گه‌زاف ده‌که‌ن
هه‌م وه راستی خهڵاف ده‌که‌ن
قسان به تیر غهڵاف ده‌که‌ن
به رێگه‌ی دوور مه‌ساف ده‌که‌ن
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
ئه‌و وه‌خت جه‌نگی جیهان ده‌بێ
نوخته‌ی یاران هات هات ده‌بێ
دیده‌ی مونکیر زوڵمات ده‌بێ
سه‌ری مه‌ولام نیشات ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
هه‌فتاو دوو دین یه‌ک دین ده‌بێ
سه‌رده‌فته‌ری ئه‌مین ده‌بێ
زاڵم له زاری و شین ده‌بێ
دڵی گه‌لێ به کین ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
ئێڵبه‌گی دی دڵشاد ده‌بێ
له ده‌رد و خه‌م ئازاد ده‌بێ
یارانی گشت له یاد ده‌بێ
دوژمن له زاری و داد ده‌بێ
هه‌روا بوه‌و هه‌روا ده‌بێ
در اين‌جا به چكيدهای ازترجمان پيشگونامهی او كه به زبان كردی بوده است مینگريم:
ايران پر از آتش خواهد شد. حكم سلطان قاهر خواهد شد. ستم به مردم روا خواهد شد. دوره دوره‌ی نادر(شاه) خواهد شد.
نيكان بی وطن خواهند شد. شاهان بی كفن خواهند شد. و دوران به كام زند خواهد چرخيد.
دوران به دست قاجار می‌افتد. بسی سرها بیسر می‌شوند. آشوب و شور و هنگامه بر پا می‌شود.
نيم ايران به روسها واگذار می‌شود. آنچه اهميت نداشته باشد ناموس خواهد شد. آنگاه زرشان از مس خواهد شد.
چابك سواری به فرياد مردم می‌رسد و پلنگها را صيد و شكار می‌كند. و هر ساعتی با سد رنگ و سياست می‌آيد. و دنيا و خلق را بسی شنگ و شادمان می‌كند.
مردم سخنانشان را به وسيلهی مفتول آهن(سيم) خواهند گفت. و با راه دور گفتگو خواهند كرد.
رخش رستم ظاهر می‌شود. اسب آهن(ماشین) رهوار می‌شود.
پرنده‌ای مانند رعد و برق يدا خواهد شد(هواپیما). و دود از گوشش به تندی به آسمان می‌رود. با چابك سواری گام بر می‌دارد و بر روی هوا معلق خواهد شد.
دلم به تنگ می‌آيد. صدای توپ و تفنگ می‌آيد. جنگ سرباز با فشنگ خواهد شد. ايران گرفتار فرنگ خواهد شد.
دوره دوره‌ی رضا(شاه) خواهد شد. و پس از رضا(شاه) جنگ و غزا خواهد شد.
پس از جنگ فراخی خواهد شد. و مردم سرگرم نيايش خواهند شد.
ناگاه جنگ و نبرد آغاز خواهد شد. و كمتر كسی از مردم به فرمان شاه فرمانبردار خواهد شد.
طاعت و عبادت به اجبار انجام خواهد شد. بازار پر از بلور می‌شود. و گلبانگ جمهوری گردد.
كار مردان به نامردی گرايد. چهرهی مردم به زردی گرايد. و روزگار افسردگی خواهد شد.
آنگاه بین دو سپاه بزرگ جنگ درخواهد گرفت
دیوان گرگ و میش تشکیل خواهد شد
در دشت بغداد جنگ به وجود خواهد آمد. همه‌اش برای نقره و زر خواهد بود.
عمامه داران در دین و ایمان خود سست خواهند گشت
ايران مانند فرنگ خواهد شد. همه جا پر نقش و رنگارنگ خواهد شد. پسر چون دختر قشنگ خواهد شد و به شوخ و شنگی تمایل پیدا خواهد کرد.
انسانها از راه دور با یک‌دیگر پیکار می‌کنند
آنگاه جنگ جهانی آغاز خواهد شد
سرانجام هفتاد و دو دين يكی خواهد شد. سردفتر و رهبر آن مردی امين خواهد شد.
ظالم به شيون و زاری خواهد پرداخت و دلش پر از قهر و كين خواهد شد.
اينچنين بوده است و چنين خواهد شد.